سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

له‌ سووده‌كانى زیكر

ناو: 
وه‌رگێڕانى: ئه‌دیب نه‌جمه‌دین قه‌ره‌داغى
شوێن: 
كوردستان _ ............
ئامۆژگاری: 

زیكركردن زؤر سوودى هه‌یه‌، له‌وانه‌:
1) شه‌یتان ڕاوده‌نێت و، تووڕه‌ و دل شكاوى ده‌كات.
2) خواى په‌روه‌ردگار ڕازیى ده‌كات.
3) خه‌م و دل ته‌نگى له‌ دل و ده‌روون ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.
4) دل خۆشى و ئاسووده‌یى به‌ دل ده‌به‌خشێت.
5) دل و له‌ش به‌هێز ده‌كات.
6) ده‌م و چاو و جه‌سته‌ نوورانى ده‌كات.
7) رۆزى زیاد ده‌كات.
8) هه‌یبه‌ت و جوانى و شیرینى به‌ زیكرخوێن ده‌به‌خشێت.
9) خۆشه‌ویستى كه‌ گیانى ئیسلامه‌، پێى ده‌به‌خشێت.
10) هه‌ستى چاودێریى پي ده‌به‌خشێت، تاكو ده‌یخاته‌ ناو بازنه‌ى ئیحسانه‌وه‌.
11) ته‌وبه‌ى پي ده‌به‌خشێ، كه‌ بریتى یه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگار.
12) نزیكیى خواى میهره‌بانى پي ده‌به‌خشێت.
13) ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌ى له‌ ده‌رگاكانى (معریفه‌) ـى پي ده‌به‌خشێت.
14) هه‌یبه‌تى خوا له‌ دڵى دا زۆرده‌كات.
15) خوا یادى ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ،(البقره‌: 152). واته‌: (یادم بكه‌نه‌وه‌، یادتان ده‌كه‌مه‌وه‌).
16) ژیانه‌وه‌ى دڵى پي ده‌به‌خشێت.
17) خۆراكى دل و گیانه‌.
18) دل له‌ ژه‌نگ پاك ده‌كاته‌وه‌.
19) گوناه و تاوان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین چاكه‌یه‌ و، چاكه‌كانیش تاوانه‌كان ده‌سڕێته‌وه‌.
20) دوورى و بي ئاشنایى (وه‌حشه‌ت) له‌ نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌دا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.
21) ئه‌وه‌ى یادى خوا بكات به‌ گه‌وره‌یى و ته‌سبیحات و سوپاس گوزارى، خواى په‌روه‌ردگار به‌هۆى ئه‌و زیكره‌وه‌ له‌ كاتى ته‌نگانه‌ و ناخۆشى دا فریاى ده‌كه‌وێت و به‌ هانایه‌وه‌ ده‌چێت.
22) ئه‌و به‌نده‌یه‌ى كه‌ به‌هۆى زیكره‌وه‌ له‌ كاتى خۆشى دا په‌روه‌ردگارى ده‌ناسێ، په‌روه‌ردگار له‌ كاتى ناڕه‌حه‌تیى به‌نده‌كه‌ى دا یادى ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ده‌یناسێت.
23) ده‌بێته‌ هۆى ڕزگاربوونى له‌ سزاى خوایى.
24) هۆى دل ئارامى و بارینى سۆزى خواى گه‌وره‌ و، ده‌وره‌دانى فریشته‌یه‌ بۆ زیكرخوێن.
25) هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى زمانه‌ له‌ غه‌یبه‌ت و دووزمانى و درۆ و جنێو و خراپه‌.
26) كۆڕى زیكرخوێن، كۆڕى فریشته‌یه‌، كۆڕى گاڵته‌ و گه‌پ و گوناهیش، كۆڕى شه‌یتانه‌.
27) به‌نده‌ له‌ ئاه و په‌شیمانیى قیامه‌ت ده‌پارێزێ.
28) خه‌ریك بوون به‌ زیكره‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى بالاَده‌ست له‌وه‌ باشترى پي ببه‌خشێت كه‌ به‌خشیویه‌تى به‌ داواكاران.
29) ساناترین په‌رستشه‌ و گه‌وره‌ترینیانه‌.
30) ئه‌و خێر و پاداشتانه‌ى بۆ زیكر هه‌یه‌، بۆ هیچ كارێكى تر نى یه‌.
31) به‌رده‌وام بوونى به‌نده‌ له‌سه‌ر زیكر، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى میهره‌بان ئه‌و به‌نده‌یه‌ له‌ سۆزى خۆى له‌بیر نه‌كات، كه‌ له‌بیركردنى خوا، هۆى نه‌گبه‌تیى به‌نده‌یه‌ له‌ دنیا و قیامه‌تدا.
32) هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تر نى یه‌ به‌ وێنه‌ى زیكر گشتگیر بێت له‌ كات و شوێندا.
33) زیكر نووره‌ له‌ دنیادا، نووره‌ له‌ گۆڕدا، نووره‌ له‌ قیامه‌تدا، له‌ نێو ده‌سته‌كانى دا له‌سه‌ر پردى سیرات ده‌دره‌وشێته‌وه‌.
34) زیكر پێشه‌نگى كاره‌كانه‌، هه‌ركه‌سێك ئه‌و ده‌رگایه‌ى بۆ بكرێته‌وه‌، ده‌رگاى ناسینى خواى په‌روه‌ردگارى له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌.
35) دل پێویستى و بۆشایى زۆرى تێدایه‌، هیچ شتێك تێر و پڕى ناكاته‌وه‌، ته‌نها یادى خوا نه‌بێت.
36) ئه‌م شاكاره‌ مه‌زنه‌، كۆمه‌ل په‌رته‌وازه‌ ده‌كات و، په‌رته‌وازه‌ كۆمه‌ل ده‌كات، دووریش نزیك ده‌كاته‌وه‌ و، نزیكیش دوور ده‌خاته‌وه‌. دلڕ و ده‌روون و ویست و بڕیاره‌كانى به‌نده‌ كۆده‌كاته‌وه‌، ئه‌و دلڕگرانىجیه‌شى به‌ له‌ده‌ست چوونى ئاواته‌كانى یه‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌، په‌رته‌وازه‌ ده‌كات و ده‌یتارێني.
گوناه و تاوان و سه‌رپێچى یه‌كانیش له‌ناو ده‌بات و، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى شه‌یتان كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ دژایه‌تى كردنى به‌نده‌، له‌بارده‌بات.
هه‌روه‌ها نزیك كردنه‌وه‌ى دووریش بریتى یه‌ له‌: نزیك كردنه‌وه‌ى ڕۆژى دوایى، دوورخستنه‌وه‌ى نزیكیش بریتىیه‌ له‌: دنیا.
37) زیكر، دل له‌ خه‌و به‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه‌ و، له‌ وه‌نه‌وزیش ڕایده‌په‌ڕێنێ.
38) ئه‌م په‌رستشه‌، دره‌ختێكه‌ كه‌ ناسینى خوا و ئه‌و حالاَنه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ بۆ خواسوڵحاوان قۆڵى مه‌ردایه‌تىیان لىَ هه‌ڵماڵیوه‌.
39) به‌نده‌ به‌زیكر له‌ خواوه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ و، یاوه‌رى ده‌بێت، ئه‌م یاوه‌رى بوونه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ زیكرخوێنه‌وه‌ و، جیاوازه‌ له‌ یاوه‌ریى گشتگیریى خوا، چونكه‌ ئه‌م یاوه‌رى یه‌: نزیكى یه‌، سه‌رپه‌رشتى یه‌، خۆشه‌ویستىجیه‌، یارمه‌تى دانه‌، رێسازى یه‌.
40) یادى خوا به‌رامبه‌ره‌ به‌ ئازادكردنى به‌نده‌، به‌ به‌خشینى مال، به‌ جیهادكردن له‌ ڕێگاى خوادا.
41) یادى خوا سه‌رمه‌شقى شوكره‌، ئه‌وه‌ى یادى خواى نه‌كردبێت، ماناى وایه‌ شوكرى خواى نه‌كردووه‌.
42) به‌ڕێزترین دروستكراوى به‌دیهێنه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ زمانیان به‌ یادى خوا پاراوه‌.
43) له‌ دل دا ڕه‌شى و بێزارى یه‌ك هه‌یه‌، ته‌نها زیكر ده‌توانێت لاى ببات.
44) زیكر، شیفا و ده‌رمانى دڵه‌، بي ئاگاییش لێى نه‌خۆشى یه‌.
45) زیكر، ماناى دۆستایه‌تیى خوایه‌، نه‌كردنیشى ماناى دژایه‌تى یه‌تى.
46) ده‌بێته‌ هۆى ڕژاندنى نازونیعمه‌ت و، لابردنى به‌ڵا و نیقمه‌ت.
47) ده‌بێته‌ هۆى بارینى دروودى خوا و فریشته‌كان بۆ سه‌ر كه‌سى زیكرخوێن.
48) هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌ باخێكى به‌هه‌شتى دنیادا بسره‌وێت، با له‌ كۆڕى زیكرخوێناندا دابنیشێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ باخى به‌هه‌شته‌.
49) كۆڕى زیكر، كۆڕى فریشته‌كانه‌ و ته‌نها ئه‌وانى تێدان.
50) خوا و فریشته‌كان شانازى به‌ زیكرخوێنه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
51) ئه‌م په‌رستشه‌ جێگه‌ى زۆر له‌ سوننه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچى ئه‌و سوننه‌تانه‌ به‌ جه‌سته‌ بكرێن، یان به‌ ماڵ، یان به‌ هه‌ردووكیان.
52) یادى خوا گه‌وره‌ترین یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ به‌ندایه‌تى و په‌رستشكردن، عیباده‌ت خۆشه‌ویست و ئاسان ده‌كات و تامى به‌ندایه‌تى كردنى پي ده‌چێژي و دلي ئارامى ده‌كات.
53) ترس و بیم به‌ته‌واوى ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ و، به‌ته‌واوى ئاسووده‌ى ده‌كات.
54) هێز به‌ زیكرخوێن ده‌به‌خشێت. تاوه‌هاى لىَ ده‌كات ئه‌و كاره‌ى له‌گه‌ڵ زیكردا بۆى ده‌كرێت، به‌بىَ زیكر بۆى ناكرێت.
55) زیكرخوێنان سه‌رقافڵه‌ى مه‌شقدارانى قیامه‌تن.
56) ئه‌م شاكاره‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى ئیمان، هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕى به‌هێز بێت، ئومێد وایه‌ له‌ قیامه‌تدا له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیاندا حه‌شر بكرێت.
57) چوارده‌ورى به‌هه‌شت به‌ زیكر بینا كراوه‌، ئه‌گه‌ر زیكرخوێن له‌ زیكر ڕابوه‌ستێت، فریشته‌كانیش له‌ بینا كردن ڕاده‌وه‌ستن.
58) زیكر ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌ نێوان به‌نده‌ و دۆزه‌خدا.
59) قورس سووك ده‌كات و، ناڕه‌حه‌ت ئاسان ده‌كات، گرانیش خۆش ده‌كات.
60) فریشته‌كان هه‌روه‌ك داواى لىَ خۆشبوون بۆ تۆبه‌كار ده‌كه‌ن، بۆ زیكرخوێنیشى ده‌كه‌ن.
61) چیا و ده‌شته‌كان شانازى به‌ زیكرخوێنه‌وه‌ ده‌كه‌ن و، مژده‌ى خۆشیى پي ده‌ده‌ن.
62) زۆر زیكركردن ده‌بێته‌ هۆى ڕزگاربوون له‌ دووڕوویى.
63) بۆ ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌، تام وچێژێكى بيوێنه‌ هه‌یه‌.
64) به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م په‌رستشه‌ مه‌زنه‌ له‌ ڕێگا و بان و ماڵ و ده‌شتدا، ده‌بێته‌ هۆى شاهیدى دان له‌ قیامه‌تدا له‌سه‌ر كاكى زیكرخوێن، چونكه‌ ئه‌م زه‌وىیه‌ گه‌واهى ده‌دات له‌سه‌رى له‌ ڕۆژى دوایى دا.
وصلّى اللّه على حبیبنا محمّد وعلى آله وصحبه وسلّم
به‌ ئومێدى دوعاى خێرى به‌ڕێزتان

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧٢٨
١١٧٧
٤٤٣٢٣٤