سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

نه‌سیحه‌ت كردن یا خود غه‌یبه‌ت كردن كامیان باشتره‌؟

ناو: 
ئاماده‌ كردنى -ئارمان محمد-علوم فیزیا -زانكوى سلیمانى
شوێن: 
كوردستان _ ............
ئامۆژگاری: 

نه‌سیحه‌ت كردن یا خود غه‌یبه‌ت كردن كامیان باشتره‌؟
به‌ ناوى ئه‌و خودایه‌ى كه‌ گیانم ژیانم رزقم مردن وه‌ ئه‌و شته‌ باشانه‌ى كه‌ له‌ ژیانم دا هه‌یه‌ به‌ منى به‌خشیوه‌ .وه‌ شته‌ خراپه‌كانیش له‌ خراپه‌ى خۆمه‌و خواى گه‌وره‌ پاك و بىَ گه‌رده‌ وه‌ هه‌ر شتێك لاى خواى گه‌وره‌ بێت چاكه‌یه‌ و خێرى مرۆڤه‌كانى تێدایه‌ هه‌ر له‌ نه‌خۆشین , غه‌ریبى , ده‌رنه‌چون له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان یان ده‌ره‌جه‌ى كه‌م هێنان یان شكست هێنان له‌ كارو كاسپی یان بازرگانییه‌ك كه‌ هه‌ر هه‌مووى ئه‌مانه‌ كه‌ لاى خواى گه‌وره‌وه‌ دێت و چاكه‌و خێرى بۆ عه‌بده‌كان تێدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌برى له‌ سه‌ر بگرێت ده‌بێته‌ مایه‌ى سرِینه‌وه‌ى گوناهه‌كان كه‌ هه‌ر هه‌مووى ئه‌مانه‌ كه‌ باسمان كرد به‌ نیسبه‌ت مرۆڤه‌كانه‌وه‌ شه‌ره‌ به‌لام به‌ نیسبه‌ت خواى گه‌وره‌وه‌ خێره‌ كه‌ ئێمه‌ى مرۆڤ به‌ عیلمى كه‌مى خۆمان به‌ خراپه‌ى ده‌زانین له‌ كاتێك داخواى گه‌وره‌ عالم و حه‌كیمه‌ وه‌ هه‌موو ئیشێكى خواى گه‌وره‌ حیكمه‌تێكى تێدایه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك مه‌خلوقى خواى گه‌وره‌ له‌و حیكمه‌ته‌ بى ئاگاین.
كاتێك كه‌ خواى گه‌وره‌ ئاده‌م علیه‌ السلامى خه‌لق كرد ئه‌وا كۆمه‌ڵێك سه‌به‌ب یان جوانتره‌ بڵێن كۆمه‌ڵێك رِێگه‌ى نیشانى عه‌بده‌كان دا تاكو بتوانن به‌ هۆى ئه‌و رِێگانه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ خۆیان رِازى بكه‌ن و ببنه‌ مایه‌ى خۆشحاڵى خواى گه‌وره‌ هه‌ر چه‌ند كه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى (غنی) واته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ هه‌موو رِوویه‌كه‌وه‌ وپێویستى به‌ كه‌س نى یه‌ به‌ڵام خۆشحاڵ ئه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ عیباده‌ته‌ پاك و خالیێه‌كانى عه‌بده‌كانى وه‌ك چۆن تورِه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر عه‌بده‌كانى شه‌ریكى بۆ دابنێن .
له‌ ئه‌بوهریره‌ رِه‌وایه‌ت كراوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رمویه‌تى : سوێند به‌و زاته‌ى كه‌ گیانى من له‌ ده‌ستیدایه‌ , ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گوناح نه‌كه‌ن خواى گه‌وره‌ ئێوه‌ له‌ دنیادا هه‌ڵده‌گرێت وه‌ قه‌ومێكى تر داده‌نێت كه‌ گوناح ده‌كه‌ن و داواى استغفار لىَ خۆشبوون له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و خواى گه‌وره‌ش ده‌یانبه‌خشێت.
كه‌واته‌ خواى گه‌وره‌ به‌ ته‌وبه‌ , استغفار و كرده‌وه‌ى چاكه‌ له‌ گوناحه‌كانیان خۆش ده‌بێت. به‌ دڵنیایش هه‌ر كه‌سێكى موسڵمان ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كاتى رِۆشتن له‌ دنیادا وا بگاته‌ خوداى تبارك تعالى كه‌ رِازى بێت له‌ ده‌ستى وه‌ هیچ گوناحێكى نه‌بێت..
له‌ رِاستیش دا ئه‌بێت وا برِوانینه‌ عه‌بده‌كان كه‌ پاك نین له‌ گوناح كردن وه‌ به‌و چاوه‌ سه‌یرى نه‌كه‌ین كه‌ ئه‌بێت عه‌بده‌كان گوناح نه‌كه‌ن ,به‌ڵكو نه‌خێر عه‌بده‌كان گوناح ده‌كه‌ن وه‌ له‌ ناو عه‌بده‌كانیش دا موسڵمانان گوناح ده‌كه‌ن به‌لاَم خواى گه‌وره‌ به‌ ره‌حم به‌زه‌ى خۆى كۆمه‌ڵێك رِێگه‌ى داناوه‌ كه‌ موسڵمانان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌ وه‌ بتوانن خواى گه‌وره‌ له‌ خۆیان رِازى بكه‌ن.به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئیسلامى یه‌ ئه‌گه‌ر جارێك كه‌سێك خۆى به‌ موسڵمان ده‌زانێت ئه‌گه‌ر پێیه‌كى لار دانا ئه‌وا ده‌كه‌ونه‌ زه‌م و بوختان كردن و گه‌وره‌ كردنى شته‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ده‌لىَ ى خۆیان گوناحیان نه‌ له‌ ژیره‌وه‌ و نه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ نى یه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئه‌م شته‌ى تۆ ده‌یكه‌یت گوناحه‌ تۆرِه‌ ده‌بن و ده‌ڵێن من و گوناح كوجا مه‌رحه‌با.به‌ڵام با جیاوازییه‌ك له‌ به‌ینى ئه‌م زه‌م و بوختان هه‌ڵبه‌ستن وغه‌یبه‌ت كردنه‌ له‌ گه‌ڵ گوناحى كه‌سه‌ گوناه كاره‌كه‌ بكه‌ین :له‌ رِاستى دا كه‌سه‌ گوناه كاره‌كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت ئاموژگارى بكات وه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ هه‌ڵه‌كه‌ى بخاته‌ رِوو ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆى به‌ موسڵمان ده‌زانێت و شوێنكه‌وته‌ى رِێگه‌ى ئیسلامه‌ دان به‌ هه‌ڵه‌كه‌ى خۆى دا داده‌نێت وه‌ ته‌وبه‌ى له‌ سه‌ر ده‌كات وه‌ خواى گه‌وره‌ش ره‌حمان و ره‌حیمه‌ ,به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆیان تۆشى گوناحى بوختان كردن, زه‌م و غه‌یبه‌ت كردن و دروَ كردن به‌ ده‌م خه‌ڵكه‌وه‌ بوون ئایا چییان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئایا به‌م گوناحانه‌ كه‌ ئه‌یكه‌ن رِێزیان لاى خواى گه‌وره‌ زیاتر ده‌بێت وخێرو پاداشتیان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئایا له‌ رِووى كومه‌ڵایه‌تى یه‌وه‌ ئه‌و سیقه‌یه‌ى كه‌ جاران هه‌یان بوو ئێستا هه‌یانه‌ ئایا به‌م گوناحانه‌ جه‌وێكى ئیمانى یان دروست كرد نا ,نا والله‌ به‌م جۆره‌ كارانه‌ خۆیان هه‌م له‌ لای خه‌ڵك وه‌ هه‌م له‌ لای په‌روه‌ردگار بى رێز ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ براده‌رێكى یان دۆستێكى یان ئاشنایه‌كى كه‌ وه‌ك خۆى نه‌بێت باسى اخلاق و رِه‌فتارى ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌ى ده‌ڵێن كه‌سێكى هه‌زه‌لى یه‌ كه‌سێكى رِابوێره‌ كه‌ هه‌میشه‌ حه‌زى له‌ رِابواردنه‌ كه‌سێكه‌ كه‌ خۆى كردووه‌ته‌ مه‌زه‌ى خه‌ڵك وه‌ ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ كه‌ رِه‌فیقى و تێكه‌ڵاوى ئه‌و كه‌سانه‌ش خه‌ته‌ره‌و تۆشى هه‌ڵدێرت ده‌كه‌ن وه‌ تاكو تۆش قسه‌ى گوڵمه‌ز و هه‌زه‌لیانه‌ نه‌كه‌یت له‌ ناو رِیزى خۆیان وه‌رت ناگرن وه‌ گالته‌شت پىَ ده‌كه‌ن به‌ وشك له‌ قه‌ڵه‌مت ده‌ده‌ن ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ خۆیان زۆر به‌ پاك ده‌زانن وه‌ باسى خه‌ڵكانێكى تر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هیچ قسه‌یه‌كیان بۆ وتن پى نه‌بێت وه‌ كاتێك به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن واده‌زانن ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك نه‌كه‌ن ئه‌وا كه‌م و كورِییان هه‌یه‌ وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ قسه‌ى هه‌ڵیت و پڵیت غه‌یبه‌ت و زه‌م كردنى كه‌سانى تر یا خود كه‌سێك ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌یكه‌ن به‌ گۆلمه‌زى خۆیان به‌ڵام ئایا قسه‌ نه‌كردن و وشكێتى باشتره‌ یا خود قسه‌ كردنى به‌م جۆره‌ كه‌ خۆیان تۆشى دوو گوناح ده‌كه‌ن یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆیان تۆشى غه‌یبه‌ت كردن زه‌م كردن و ...ده‌كه‌ن وه‌ دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ خۆى به‌ موسڵمان ده‌زانێت و به‌ قه‌ولى ئه‌وان وشكه‌ لاى خه‌ڵك ناشرینى ده‌كه‌ن وه‌ ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆى به‌موسڵمان و شوێنكه‌وتوى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) یش ده‌زانێت ئه‌و رِۆژه‌ ئه‌و گوناحه‌ى كرد برِى درۆش بۆ خۆش كردنى جه‌وه‌كه‌ بو قسه‌كانى خۆیان زیاد ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكه‌ كه‌ ئه‌بێت هه‌م ته‌وبه‌ى له‌ سه‌ر بكه‌ن و بۆ لاى خواى گه‌وره‌ بگه‌رێنه‌وه‌ وه‌ هه‌م برِۆن بۆ لاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌ پاشمله‌ قسه‌یان پى گوتووه‌ وه‌ بڵێن كاكه‌ ئێمه‌ شتێكى وامان به‌رامبه‌ر به‌ تۆ كردووه‌ , وه‌ داواى گه‌ردن ئازاى لى بكه‌ن.
وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش گوناحێكى كرد با نا ئومێد نه‌بێت له‌ ره‌حمى خواى گه‌وره‌ ,وه‌ خواى گه‌وره‌ لێبورده‌و به‌ به‌زه‌ى یه‌ كه‌ حه‌تا له‌ گوناحى شریك و بریاردانیش خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى له‌ سه‌ر بكات به‌و مه‌رجه‌ى گیان نه‌گه‌شتوبێته‌ قرقراگه‌ى كه‌واته‌ ئومێدت به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌بێت چونكه‌ گوناحه‌كه‌ى تۆ هه‌ر چه‌ند گه‌وره‌ بێت ناگاته‌ گوناحى شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌ بریارِدان.
له‌ حه‌دیسێكى تردا [موسوڵمان حه‌قی به‌سه‌ر موسوڵمانه‌وه‌ هه‌یه‌ گوتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه‌ وسلم)ئه‌وانه‌ كامانه‌ن پێغه‌مبه‌ر(ێلى الله علیه‌ وسلم)فه‌رمووی:هه‌ركات گه‌شتی به‌موسڵمانێك سه‌لامی لێبكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌تی كردی ده‌عوه‌تی قبوڵ بكه‌ ئه‌گه‌ر داوای نه‌ێیحه‌تی لێكردی نه‌ێیحه‌تی بكه‌ كاتێ پژمی و( الحمدلله) گوت له‌وه‌ڵامیدا بڵێ (یرحمك الله) ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانی بكه‌ وه‌كاتێ وه‌فاتی كرد شوێن جه‌نازه‌كه‌ی بكه‌وه‌].
كه‌واته‌ كاتێك كه‌ دوو كه‌س ده‌ستى برایه‌تى له‌ گه‌ڵ یه‌ك ده‌ده‌ن و له‌ به‌ر خواى گه‌وره‌ وه‌ ده‌بنه‌ براى دینى یه‌كترى ئه‌وا پێویسته‌ كه‌ نه‌سیحه‌تى یه‌كترى بكه‌ن وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان له‌ رێگه‌ لایدا یان تۆشى گوناحێك ببێت ئه‌وا براده‌ره‌كه‌ى ترى نه‌سیحه‌تى بكات وه‌ رێگاكه‌ى پىَ نیشان بدات چونكه‌ گه‌ر بته‌وىَ یان نه‌ته‌وىَ مرۆڤ تۆشى گوناح و لادان ده‌بێت به‌ڵام هه‌ندێك جار به‌ خۆى ده‌زانێت و زوو بۆ لاى خواى گه‌وره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌و ته‌وبه‌ ده‌كات هه‌ندێك جاریش له‌وانه‌یه‌ به‌ هۆى مۆشكیله‌یه‌كه‌وه‌ یان براده‌رێكه‌وه‌ یان هه‌ر شتێكى تره‌وه‌ هه‌ست به‌و گوناحه‌ى خۆى نه‌كات .كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ هه‌ڵه‌ى عقیده‌یى فیقهى یان حه‌تا چونێتى هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر یان رِه‌فیقى كۆمه‌ڵێك كه‌س بكات كه‌ مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن وه‌ ئه‌م نه‌سیحه‌ت كردنه‌ش ئه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ ئازارى دڵى به‌رامبه‌ر نه‌ده‌یت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خه‌ڵك به‌ دیار بن له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى ئابرِوى داپۆشى برِۆیت و ئابرِوى به‌ریت وه‌ له‌ به‌رچاو خه‌ڵكیدا خۆت به‌دڵسۆزى كابرا ده‌رخه‌یت و كه‌چى له‌پاشمله‌ش زه‌مى بكه‌یت له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى ببیت به‌ مه‌رهه‌م و هاوده‌ردى ده‌ردى به‌راده‌ره‌كه‌ت ده‌بیت به‌ ده‌ردێكى گه‌وره‌تر بۆ به‌راده‌ره‌كه‌ت كه‌واته‌ براى خۆشه‌ویستم هه‌ركات كه‌سێك تۆشى گوناح و لادان بوو ئه‌وا مه‌رِۆ بۆ رِابواردنى خۆت له‌ پاشمله‌ قسه‌ى پىَ بكه‌یت وه‌ خۆت توشى گوناحێك بكه‌یت به‌ڵكو وه‌ك برایه‌ك به‌ بۆ براى موسڵمانه‌كه‌ت وه‌ برۆ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر جوان و هێمنانه‌ به‌ براده‌ره‌كه‌ت بڵىَ وه‌ رێگاكه‌ى نیشانده‌ ئه‌گه‌ریش براكه‌ت له‌ قه‌ولى نه‌كردیت ئه‌وا ماوه‌یه‌ك ساردى بنوێنه‌ له‌گه‌ڵیدا تاكو به‌خۆیدا بچێت و هه‌ڵه‌كه‌ى بۆ ده‌ركه‌وێت وه‌ یاخود با خۆیشت كه‌مێك بیر له‌و بابه‌ته‌ بكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ش خۆت به‌ رِاست مه‌زانه‌ چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ تۆ خۆت توشى هه‌ڵه‌ بوبیت و كاره‌كه‌ى ئه‌و به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانیت له‌ كاتێكدا كه‌ كاره‌كه‌ى ئه‌و هه‌ڵه‌ى تیا نى یه‌.

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧٥٦
١٢٠٥
٤٤٣٢٦٢