سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !!

ناو: 
پارێزه‌ر :صالح سعید
شوێن: 
كوردستان _ ............
ئامۆژگاری: 

دایك ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ جوانترین و ناسكترین وشه‌یه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ، كه‌ له‌ نێوان دوو لێودا ده‌رده‌چێت ، وشه‌یه‌ك پرِ به‌ مانای خۆی پرِه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و سۆز ، دایك ئه‌و كائینه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ باس له‌ ئێش و ژانه‌كانی ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامی منداڵ بوونێكدا دووچاری ده‌بێت ، دایك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری نازدار درودی خوای له‌ سه‌ر بێ فه‌رمان ده‌كات كه‌ زۆر چاك بین له‌ گه‌ڵیدا به‌ شێوه‌یه‌ك رِه‌زامه‌ندی خوا وابه‌سته‌یه‌ به‌ رِه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌وه‌ ، وه‌ كاتێك هاوه‌ڵێك پرسیاری لێ ده‌كات چ كه‌سێ شایسته‌یه‌ من چاكه‌ی له‌ گه‌ڵدا بكه‌م سێ جار دووباره‌ی كرده‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دووباره‌ پرسیاره‌كدنی هاوه‌ڵه‌كه‌ فه‌رمووی دایكت ، ئینجا چواره‌م جار فه‌رمووی باوكت ، دایك كه‌ به‌هه‌شت له‌ژێر پێی ئه‌ودایه‌ هه‌روه‌ك سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت ،ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێك دایكی لێی رِازی نه‌بێت شایسته‌ی به‌هه‌شت نیه‌ ، ئه‌فسوس كه‌سانێك هه‌ن قه‌دری ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ به‌نرخ و پرِ بایه‌خه‌ نازانن ، حه‌یف بۆ ئه‌و دایكانه‌ی له‌ سه‌ر جاده‌و كۆلاَنه‌كان ده‌یانبینین سواڵ ده‌كه‌ن و كه‌سێك نیه‌ لایان لێ بكاته‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌وان كورِو كچیان هه‌بێت و نه‌چن به‌ ده‌میانه‌وه‌ !!!لێره‌دا كورته‌ حیوارێك له‌ نێوان دایك وكورِێكدا ده‌خه‌مه‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران تاكو بزانین دایك كێ یه‌ و چۆن سه‌یری جگه‌رگۆشه‌كانی ده‌كات :

له‌ ولاَتی سعودیه‌ كورِێك داوای برِێك پاره‌ ى سعودی كه‌ بریتیه‌ له‌ (200) رِیاڵ له‌ دایكی ده‌كات به‌لاَم بێ ئاگاداری باوكی چونكه‌ پاره‌ى هه‌فتانه‌كه‌ی ته‌واو بوو بوو !

به‌لاَم دایكی داواكه‌ی به‌جێ نه‌هێنا چونكه‌ ده‌یزانی كه‌ ده‌یدا به‌ یاری ڤیدیۆیی و شیرینی ، هه‌ر بۆیه‌ كورِه‌كه‌ زۆر توورِه‌ بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی لێی كرابوو ن به‌ بۆچوونی ئه‌و ، ئێواره‌ كاتێك دایكی له‌ چێشتخانه‌بوو ،خواردنی ئێواره‌ی ساز ده‌كرد ،كورِه‌ له‌ به‌رده‌م دایكیدا وه‌ستاو پارچه‌ كاغه‌زێكی دایه‌ ده‌ستی كه‌ پێشتر ئاماده‌ی كردبوو ،دایكیشی دوای وشك كردنه‌وه‌ی ده‌ستی پارچه‌ كاغه‌زه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت و ده‌ستی كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی ، بینی تایدا نووسراوه‌ :

1. نرخی پاكژ كردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌م بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ =70 رِیاڵ .

2. نرخی رِۆیشتنم له‌ جێگه‌ی تۆ بۆ بازارِ=20رِیاڵ .

3. نرخی یاریكردن له‌ گه‌ڵ برا بچووكه‌كه‌م = 20رِیاڵ .

4. نرخی یارمه‌تیدانت له‌ پاككردنه‌وه‌ی ماڵدا = 20رِیاڵ .

5. نرخی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی نایاب له‌ قوتابخانه‌ =70 رِیاڵ .

وه‌ كۆی هه‌مووی = 200رِیاڵ .

(وفوا الاجیر حقه قبل ان یجف عرقه )

كرێی كرێكار بده‌ن پێش وشكبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌قه‌كه‌ی .

دایكه‌كه‌ به‌ سۆز و خۆشه‌ویستی و زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ سه‌یرێكی كورِه‌كه‌ی كرد كه‌ له‌ به‌رده‌میدا وه‌ستابوو ، پارچه‌ كاغه‌كه‌ی هه‌ڵگێرِایه‌وه‌ بۆ ئه‌و دیو و نووسی :

1. نرخی هه‌ڵگرتنت له‌ رِه‌حمم دا بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ = بێ به‌رامبه‌ر .

2. نرخی ئه‌و شیره‌ خاوێن و بێ گرفته‌ی 20 مانگ پێم دای = بێ به‌رامبه‌ر.

3. نرخی گۆرِینی دایبی و پاك كردنه‌وه‌ت بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ = بێ به‌رامبه‌ر.

4. نرخی شه‌نخونی هه‌موو شه‌وه‌كان له‌ كاتی نه‌خۆشی و ئازاره‌كانتدا له‌ پیچناوی چاره‌سه‌ركردنت = بێ به‌رامبه‌ر.

5. نرخی هه‌موو ماندووبوون و فرمێسكه‌كه‌انم كه‌ تۆ هۆكار بوویت به‌ درێژایی هه‌موو ساڵه‌كانى ته‌مه‌نت = بێ به‌رامبه‌ر.

6. نرخی شه‌ونخونی و له‌ خه‌وزرانی سالاَنی منداڵی و دڵه‌ خورپه‌كان به‌ هۆی تۆوه‌ = بێ به‌رامبه‌ر.

7. نرخی یاریه‌كان و خواردن و جل وبه‌رگه‌كانت هه‌تا ئه‌مرِۆ = بێ به‌رامبه‌ر .

كورِه‌كه‌م : كاتێك هه‌موو ئه‌وانه‌ كۆده‌كه‌یته‌وه‌ ن نرخی خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ بێ به‌رامبه‌ر ..

كاتێك كورِه‌كه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یڤه‌كه‌ی دایكی بوویه‌وه‌ چاوه‌كانی پرِ بوو له‌ ئه‌سرین و وتی :

دایكه‌ گیان داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م و گه‌ردنم ئازاد بكه‌ ن زۆرم خۆش ده‌وێیت !

پاشان پێنووسه‌كه‌ی گرت به‌ ده‌ستیه‌وه‌ وبه‌ خه‌تێكی نووسی :

قه‌رزێك هه‌رگیز ناتوانرێ بدرێته‌وه‌ !!!!

ببه‌خشه‌و داوا مه‌كه‌

به‌تایبه‌تی له‌ گه‌ڵ دایك و باوكدا جگه‌ له‌ پاره‌ زۆر شتی تر هه‌یه‌ ده‌توانی پێ یان ببه‌خشی ...

ئامۆژگاری

ئه‌گه‌ر دایكت زیندووه‌و نزیكه‌ لێت ده‌ستی ماچ بكه‌و داوای لێبووردنی لێ بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر دووره‌ ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌و هه‌واڵی بپرسه‌ ، ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی كردووه‌ نزای خێری بۆ بكه‌و بڵێ: خوایه‌ رِه‌حمی پێ بكه‌ ..

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥٤
٢٢٩
٤٤٤٢٤٥