كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

موسڵمان ئاگاداربه‌ پاره‌ هه‌موو شتێك نییه‌!!!

ناو: 
ساریژ گه‌رمیانى
شوێن: 
كوردستان - گه‌رمیان
ئامۆژگاری: 

بارە هەموو شتێک نیە مووسڵمان ئاگادار بە !!
السلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته،
ئەتوانین خانووی بێ بکڕین ،
بەڵام، نیشتیمانی بێ ناکڕێت !
ئەتوانین کات ژمێری بێ بکڕین،
بەڵام ، ئایە ئەتوانین کاتی بێ بکڕین ؟
ئەتوانین بلەو بایەی بێ بکڕین،
بەڵام ، ناتوانین ڕێزی بێ بکڕین !
ئەتوانین جێگای نەرم و بالیفی گەرمی بێ بکڕین،
بەڵام ، ئایە ئەتوانین خەوی بێ بکڕین؟
ئەتوانین دەرمانی بێ بکڕین ،
بەڵام ، تەندروستی بێ ناکڕێت !
لە وانەش سەیر تر ئەوەیە کە ئەتوانین خوێنی بێ بکڕین !!
بەڵام ، ئایە ژیانی بێ دەکڕێت ؟؟
بە دڵنیایەوە نە خێر ، دەی ئەگەر بارەیەک لەبەردەم ئەم هەموو جوانیەدا چۆکی دا دابێت ! شەرمەزاری نیە بۆ ئێمە کەوا بە چۆکدا بۆی بکەوین و هەموو بەهاو ڕێزو و جوانییەکانی خۆمانی لە بێناودا لە یاد بکەین؟! کە لە کاتێکدا خوای بەروەردگار ، جوانترین وگەورەترین ڕێزی لێناوین کە دەفەرمێت( لقَدْ خَلقْنَا الْإِنسَانَ فِی أَحْسَنِ تَقْوِیمٍ)﴿٤﴾سورة‌ التین، واتا ئێمە مرۆڤمان دروست کردە بە جواترین شێوە ، واتا هەموو ئەو جوانیانەی کە مرۆڤەکان دەیان بینن لە خودی خۆیاندا هەیە،
کەواتا بێویستە کە چۆن بە جوانترین و سەر بەرزترین دروستکراوی خوای بەروەردگار درووست کراوی ئاواش بێویستە تەنها لە بەردەم خودایەکدا بە چۆکدا بکەوین کە خاوەنی هەموو جوانی و قودرەت و دەسەڵات میهرەبانییەک بێت و بە دی هێنەری هەموو بینراو نە بینراوەکان بێت ، بەڵام بە داخەوە ئەوەی کە ئێستا لە ناو خەڵکانێکدا بە دیدەکرێت جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لە گەڵ شوێنکەوتوانی (لات و عوزا) کەی سەردمی جاهیلیەت ،
ئەوان لە روو بەرستنەوە کرا بوون بە هاوەڵی خوای گەوەرە ،وە (بارە) ش لە رووی خۆشەوێستیەوە ، بە جۆرێک کە دەبینین خۆشەویستی بارە ئەوەی کە لە یادی خەڵکانێکی نەهێڵابێت بەرستش و مردن و قیامەت و قیەم و ئەخلاقە ، تەنانەت کار گەشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە خەڵکانێک باوەڕیان وایە کە بەهاریکاری نەکردنی کوفر و نە چونە نێو ڕیزی تاغوتەکانەوە و نەکردنی کاری ناشەرعی و کاسبی حەرام نەبێت لە برسان دەمرن !!
هەر بە ئاشکرا خۆیان لەو ئایەتە بیرۆزەی خوای بەروەردگار گێل کردوە کە لە سورەتی (الشورى) دەفەرمێت(لهُ مَقَالِیدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأرْضِ ۖ يبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يشَاءُ وَيقْدِرُ ۚ إِنَّهُ بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمٌ) واتا جڵەوی هەموو ئاسمانەکان و زەوی هەر بەدەستی ئەو زاتەیە، رزق و رۆزی فراوان دەکات بۆ هەر کەسێک کە خۆی بیەوێت ،یان کەمی دەکات و سنووری بۆ دا دەنێت ، (هەمووشیان بۆ تاقیکردنەوەیە لە لایەکەوە و بەرێوەبردنی ژیانیشە لە لایەکی ترەوە) ، بەڕاستی ئەو خوایە بە هەموو شتێک زانایە،
دەی ئیتر مووسڵمان بە ئاگا وەرەوە چیتر لە بێناوی بارەدا مەبە بە جاسووس بەسەر برا موسڵمانەکەتەوە و خاک و نیشتیمانەکەت بە کوفر مەفروشە لە بێناوی بڕێک بارەدا، چونکە رزق لای بەروەردگارە نەکوو لای ئەوانەی کە تۆ شوێنی کەوتویت و وا ئەزانیت هۆکاری مانەوەت لە ژیاندا ئەو بڕە بارەیەیە کە بە جاسوسی یان بە کاری ناشەرعی بەیدای دەکەیت .
وصلى الله على النبی ،،اللهم اجعلها فی سبیلك

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢
٩١٥
٦٧١٢٦٢