كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا دروسته‌ بڵێیت من سه‌له‌فیم یان فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌ بڵێیت من سه‌له‌فیم یان فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌؟

وەڵام: 

و/ براى به‌رِێزم ووشه‌ى سه‌له‌ف له‌زوبانى عه‌ره‌بیدا به‌واتاى پێشین دێت واتا ئه‌وانه‌ى له‌پێش تۆوه‌ رِۆشتوون ..وه‌له‌لاى زانایان بۆسىَ جیله‌چاكه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى ئیسلام به‌كاردێت ،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى (خیرالناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الذین یلونهم) واتا (باشترین خه‌ڵكى ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى منن ،پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن ، پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن ، كه‌واته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) شاهێدى خێرى بۆئه‌و سىَ جیله‌ پیرۆزه‌ داوه‌ ، به‌وسىَ جیله‌ پیرۆزه‌ش ده‌وترێت (سه‌له‌ف)هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى ({وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِینَ وَالأَنصارِ وَالَّذِینَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضي اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ ڵهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظیمُ} (100) سوره‌ التوبة)،واتا (پێشكه‌وتووه‌ یه‌كه‌مه‌كان له‌كۆچكه‌ران ویارمه‌تیده‌ران وه‌ئه‌وانه‌ش كه‌زۆربه‌جوانى شوێنى ئه‌وان كه‌وتوون ،خواى گه‌وره‌یان لىَ رِازییه‌ وئه‌وانیش له‌خواى گه‌وره‌ رِازین ،وه‌بۆیان ئاماده‌كراوه‌ به‌هه‌شتانێكى خۆش كه‌رِووبارى ئاوبه‌ژێرداره‌كانیدا ده‌رِوات ،به‌به‌رده‌وامى تێیدا ده‌مێننه‌وه‌،به‌رِاستى ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌وسه‌ركه‌وتنه‌)..كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك شوێنى هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم) بكه‌وێت له‌دیندا ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ لێى رِازى ده‌بێت ،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ عه‌زابى ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ پشت له‌شوێنكه‌وتنى هاوه‌لاَن ده‌كه‌ن وپه‌یرِه‌ودارى له‌رِێبازى جگه‌له‌رِێبازى ئه‌وان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ({وَمَن یُشَاقِقِ الرَّسُوڵ مِن بَعْدِ مَا تَبَیَّنَ ڵهُ الْهُدَى وَيتَّبِعْ غَیْرَ سَبِیلِ الْمُؤمِنِینَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِیرًا} (115) سوره‌ النساء)، واتا(هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌ وسلم) بكات له‌عه‌قیده‌وبه‌رنامه‌دا لێى جیاببێته‌وه‌ وه‌شوێنى غه‌یرى رِێبازى برِواداره‌ ته‌واوه‌كان كه‌سه‌له‌فى صالحن بكه‌وێت رِووى وه‌رده‌گێرِین بۆئه‌و رِێبازه‌ى كه‌ هه‌ڵى بژاردووه‌ وه‌ده‌یخه‌ینه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ ئایى چى پاشه‌رِۆژێكى خراپه‌)..كه‌واته‌ خواى په‌روه‌ردگارهه‌روه‌ك چۆن رِازى بوو له‌وانه‌ى شوێنى هاوه‌لاَن ده‌كه‌ون به‌چاكى وجوانى به‌هه‌مان شێوه‌ش سزاى ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ شوێنى هاوه‌لاَن ناكه‌ون ورِوویان لىَ وه‌رده‌گێرن ..كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رئێمه‌ پێویسته‌ شوێن رِێبازى ئه‌وان بكه‌وین بۆئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ وخۆشبه‌خت بین هه‌م له‌دونیاوهه‌م له‌دوارِۆژدا ،به‌لاَم ئایه‌ دروسته‌ بڵێین سه‌له‌فین یان فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌ به‌رِێزه‌كه‌م ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌شت بۆرِوونبكه‌مه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌قسه‌ى كه‌سانى دژبه‌ومه‌نهه‌جه‌ فریو نه‌درێیت ،به‌رِێزه‌كه‌م خواى گه‌وره‌ ناوى ناوین موسڵمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت (هوسماكم المسلمین)هه‌ربۆیه‌ هیچ ناوێكى ترقبوڵ نییه‌ ،به‌لاَم دواى سىَ سه‌ده‌ پیرۆزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى بیرۆكه‌ى خه‌له‌فییه‌ت كه‌لێك دانه‌وه‌وبۆچوونێك بوو سه‌باره‌ت به‌ئایه‌ت وحه‌دیسه‌كان جیا له‌تێگه‌شتنى پێشینه‌كانى ئیسلام له‌هاوه‌لاَن وشوێن كه‌وته‌كانیان وئیمامه‌كان،دواى هاتنى ئه‌ومه‌زهه‌به‌ خه‌له‌فییه‌ وه‌ده‌ركه‌وتنى چه‌نده‌ها رِێچكه‌ى لێك جیا له‌ناوموسڵمانان وه‌له‌ژێرناوى جیاجیا، زانایانى ئیسلام بۆئه‌وه‌ى ئه‌وئیسلامه‌ پاك وجوانه‌ى كه‌پێغه‌مبه‌رو(صلى الله علیه‌ وسلم) هاوه‌لاَنى له‌سه‌ربوون دیاروجیابێت له‌ومه‌زهه‌ب ورِێچكه‌ داهێنراوانه‌ ناوى سه‌له‌فییه‌تیان دانا بۆئه‌و رِێبازه‌ پاك وجوانه‌ كه‌ئیسلامه‌ ،وه‌ئه‌م ناوه‌شیان له‌ناوه‌رِۆكى فه‌رمووده‌كانى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)وه‌رگرتووه‌ ، وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان بۆكرد،له‌فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌رده‌كه‌وێت (من یعیش منكم فسیرى إختلافاًكثیراً، فعلیكم بسنتی وسنة‌ الخلفاءالراشدین....) واتا (ئێوه‌ له‌دواى من جیاوازییه‌كى زۆرده‌بینن (له‌ناوموسڵماناندا)ئه‌وه‌ى له‌سه‌رئێوه‌ پێویسته‌ شوێن سوونه‌تى من بكه‌ون شوێن سونه‌تى جێشینه‌كانم بكه‌ون )،مه‌به‌ستى چوار خه‌لیفه‌كه‌یه‌..
ئه‌مجا تۆده‌ڵێت فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌ ئه‌وه‌ نیسبه‌ته‌، هه‌روه‌ك چۆن ده‌ڵێت فلاَن كه‌س عیراقییه‌ یان كوردستانییه‌ یان شافعییه‌ ،واتا فلاَن كه‌س خه‌ڵكى عیراقه‌ یان خه‌ڵكى كوردستانه‌ یان شوێنى مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى كه‌وتووه‌ ، كه‌ ده‌ڵێت : فلاَن سه‌له‌فییه‌ ،واته‌ شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌فه‌ ئه‌مه‌ ناوێكى داهێنراو وتازه‌ نییه‌ به‌ڵكو زانایانى كۆنیش قسه‌یان له‌ئه‌م باره‌یه‌وه‌ كردووه‌ له‌وانه‌ ، شێخ الاسلام إبن تیمییه‌ : ده‌فه‌رموێت : (لاعیب على من أظهر مذهب السلف وأنتسب إلیه ، وأعتزى إلیه ، بل یجب قبول ذلك منه ، فإن مذهب السلف لایكون إلا حقاً)، الفتاوى 149/4 ، ووته‌ى زانایان له‌باره‌یه‌وه‌ ،كه‌چۆن ووشه‌ى سه‌له‌فییه‌تیان به‌كارهێناوه‌ بۆیه‌ك ، كه‌واته‌ دروسته‌ بڵێیت فلاَنه‌ كه‌س سه‌له‌فییه‌ ئه‌گه‌ر به‌رِاستى رِێگه‌ى سه‌له‌فى ساڵحى گرتبێ وبه‌قسه‌وكرداریش پییاده‌ى كردبێت ...
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٧
٢١٢٧
٤٧٣٦٢٢