سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا سزاى ئەو مسوڵمانانە چییە کە تاوانێکى گەورەى مسوڵمانێکى تر ئەدەنەوە بە رووى برایەکى تۆبەکاریاندا و بلاوى ئەکەنەوە پاش ئەوەى ئەو بە ئیخلاصى تۆبەى کردووە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سزاى ئەو مسوڵمانانە چییە کە تاوانێکى گەورەى مسوڵمانێکى تر ئەدەنەوە بە رووى برایەکى تۆبەکاریاندا و بلاوى ئەکەنەوە پاش ئەوەى ئەو بە ئیخلاصى تۆبەى کردووە ؟تکام وایە لە گۆشەى فتوادا وەڵامەکەى بڵاو بکەنەوە چونکە ئەم دەردە زۆربڵاوە لە کۆمەڵگەدا بۆئەوەى مسوڵمانان ئاگادارى ئەو تاوانە بن جزاکم الله خیرا

وەڵام: 

دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێك ته‌وبه‌ ده‌كات وبۆلاى خواى گه‌وره‌ ده‌گه‌رِیته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌تاوانه‌كانى خۆش ده‌بێت وپاك ده‌بێته‌وه‌ له‌تاوان وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ هیچ تاوانى نه‌كردبێت ونه‌بیت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (التائب من الذنب كمن لا ذنب له) صحیح الجامع /3008 به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ خراپه‌كانى بۆده‌گۆرِێت به‌ چاكه‌ وه‌كو ده‌فه‌رموێت (فأولئك یبدل الله سیآتهم حسنات) كه‌خواى گه‌وره‌ لێى خۆش بێت وپاكى بكاته‌وه‌ له‌ تاوان ئیتر خه‌ڵكى بۆوازى لێ ناهێنن وچیان لێ ده‌وێت ومه‌به‌ستیان چییه‌ كه‌ تاوانه‌كانى كۆنى به‌رِوودا ده‌ده‌ن؟؟ به‌رِاستى ئه‌و كه‌سانه‌ زۆر تاوانبارن ئایا خۆیان هیچ تاوانیان نییه‌؟ دیاره‌ پێیان ناخۆشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌وبه‌ى كردووه‌ وگه‌رِاوه‌ته‌وه‌ بۆلاى خوا كاتێك كه‌ هاوه‌لان موسلمان ده‌بوون هه‌موویان له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا بتیان په‌رستبوو وه‌ جۆره‌ها تاوانى گه‌وره‌یان كردبوو به‌لام كه‌ موسڵمان بوون رِۆژێك له‌رِۆژان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)به‌یه‌كێكیانى نه‌فه‌رموو تۆ له‌ پێشترئه‌م تاوانه‌ت كردووه‌وئه‌و تاوانه‌ت كردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ خوا بترسن وواز له‌و كاره‌ بهێنن وخۆیان گوناهبار نه‌كه‌ن.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٣٠
١٦٣٨
٤٤٣٦٩٥