سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئه‌زیزه‌كانم به‌ئه‌رك نه‌بیت بیویستمان به‌ جه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كى صحیحه, له‌باره‌ى ریزى مندال له‌لاى بیغه‌مبه‌رى ئازیز(صلى الله علیه وسلم)

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌زیزه‌كانم به‌ئه‌رك نه‌بیت بیویستمان به‌ جه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كى صحیحه, له‌باره‌ى ریزى مندال له‌لاى بیغه‌مبه‌رى ئازیز(صلى الله علیه وسلم(

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) رِێزى له‌ منداڵ گرتووه‌و بایه‌خى پێ داون، له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا منداڵى خوشكیان به‌ بێگانه‌ داده‌نا تا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووى (ابن اخت القوم منهم)السلسیلة‌ الصحیحة /776.واتا(منداڵى خوشك (خوشكه‌زا)له‌ خۆتانه‌و منداڵى خۆتانه‌).به‌م شێوازه‌ ئه‌و داب ونه‌ریته‌ نه‌فامییه‌ى نه‌هێشت، هه‌روه‌ها له‌گرنگى دانى به‌منداڵ ورِێزى منداڵ له‌لاى چه‌نده‌هاجارمنداڵ ده‌هاتنه‌ سه‌رشانى وپشتى پیرۆزى ته‌نانه‌ت له‌كاتى نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌ناومزگه‌وت (امامه‌ى كچى زه‌ینه‌ب)هاتۆته‌ سه‌رپشتى كاتێك چۆته‌ سه‌جده‌ وسه‌جده‌كه‌ى درێژكردۆته‌وه‌ تا به‌ ئیسراحه‌ت خۆى دابه‌زیوه‌ ، وه‌ له‌وتارى رِۆژى هه‌ینى كه‌ (حسن وحسین)ى بینیوه‌هاتونه‌ته‌ ناومزگه‌وت وكه‌وتونه‌ وتارى هه‌ینى برِیوه‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر هاتۆته‌خواره‌وه‌و هه‌ڵیانى گرتووه‌.هه‌روه‌ها انس ده‌فه‌رموێت برایه‌كم هه‌بوو ناوى (أبا عومه‌یر)بوو باڵنده‌یه‌كى هه‌بوو یارى پێ ده‌كرد كه‌ مرداربوه‌وه‌ خه‌فه‌تى لێ ده‌خوارد پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)هات بۆلاى ودڵى دایه‌وه‌ وفه‌رمووى (یا أبا عومه‌یر ما فعل النفیر)متفق علیه. واتا(ئه‌ى ابا عومه‌یر چیتكرد له‌ باڵنده‌كه‌ت)ته‌نانه‌ت منداڵى پیاوێكى جوله‌كه‌ نه‌خۆش بووپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)سه‌ردانى كردووداواى لێكردكه‌ موسڵمان بێت ئه‌ویش موسڵمان بوووه‌ به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ كچ فه‌رمووده‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌ كه‌ بوارى باس كردنیان نییه‌ لێره‌دا.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١١٣
١٣٣٤
٤٤٣٣٩١