كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

به‌رێزان من بۆماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت له‌چك ده‌كه‌م ، به‌لام لوتم زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌چكیش ئه‌یه‌م به‌سه‌رما زیاتر لوتم گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت واهه‌ست ده‌كه‌م روخسارم هه‌رلوته‌، ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رى لوتم بكه‌م دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رێزان من بۆماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت له‌چك ده‌كه‌م ، به‌لام لوتم زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌چكیش ئه‌یه‌م به‌سه‌رما زیاتر لوتم گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت واهه‌ست ده‌كه‌م روخسارم هه‌رلوته‌، ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رى لوتم بكه‌م دروسته‌؟؟ گه‌وره‌یى لوتم واى لێ كردوم زۆر خه‌فه‌ت بخۆم جارى واش هه‌یه‌ رقم له‌ له‌چك ده‌بێته‌وه‌ ، تكایه‌ وه‌لام.

وەڵام: 

نه‌شته‌رگه‌رى وجوانكارى لوت دووجۆره‌: یه‌كه‌میان شه‌رعییه‌ورێگه‌ پێدراوه‌و ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ لوتى بشكێت، یان تێك بچێت یان بشێوێت به‌هۆى رووداوێكه‌وه‌. دووه‌میان : دروست نییه‌وحه‌رامه‌، له‌كاتێكدا كه‌ته‌نها بۆجوانكارى بێت نه‌ك بۆپێویستى ولابردنى عه‌یبێك یان چاككردنى شكاوییه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رێزتان جۆرى دووه‌مه‌ ودروست نییه‌ ده‌ستكارى لوتت بكه‌یت وپێویسته‌پێى رازى بیت وجوانى به‌دین وره‌وشت وئاكارى جوانه‌ نه‌ك به‌شێوازوروخسار چه‌نده‌ها كه‌س هه‌یه‌ شێوازیان جوانه‌ به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ى دینیان یان ره‌وشتیان جوان نییه‌ زۆر له‌لاى خه‌ڵك ناشرینن وبه‌سوك ته‌ماشا ده‌كرێن، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن كه‌ له‌شێوازو روخساردا جوان نین به‌لام له‌به‌ردین ورِه‌وشت وئاكاریان له‌لاى خه‌ڵكى زۆر جوان وسه‌نگینن، وه‌ له‌چك هیچ په‌یوه‌ندی به‌گه‌وره‌كردنه‌وه‌ى لوت یان بچوك كردنه‌وه‌ى نییه‌ به‌ڵكو وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانه‌وده‌یه‌وێت فێڵت لێ بكات وله‌چكه‌كه‌ت پێ دابنێت ، وریابه‌و نه‌كه‌ویته‌ داوى شه‌یتانه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر دیندارى وخۆداپۆشین خوا دامازراوت بكات ان شاءالله.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٧٠
٢١٣
٤٧١٧٠٨