سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

برام پرسیارێک سەبارەت خوێندنی سورەتی الفاتحە. ئایا مەئموم لەدوای ئیمامەوە لەکاتی نوێژی مغرب یان عیشا.ئەخوێنرێت پاش ولاالضالين؟ يان به س گوئ بگرن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برام پرسیارێک سەبارەت خوێندنی سورەتی الفاتحە. ئایا مەئموم لەدوای ئیمامەوە لەکاتی نوێژی مغرب یان عیشا.ئەخوێنرێت پاش ولاالضالين؟ يان به س گوئ بگرن؟

وەڵام: 

له‌و نوێژانه‌ى كه‌ئیمام به‌ده‌نگى به‌رز قورئان ده‌خوێنێت وه‌كو نوێژى به‌یانى ورِكعاتى یه‌كه‌م ودووه‌مى نوێژى مه‌غریب وعیشا ئایا مه‌ئموم سوره‌تى فاتیحه‌ده‌خوێنێت یاخود ته‌نها گوێده‌گرێت زانایان بۆچونیان جیاوازه‌هه‌یانه‌ده‌فه‌رموێت ده‌بێت فاتیحه‌بخوێنیت چونكه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت :( لاصلاة‌لمن لم یقرأ بفاتحة‌الكتاب) صحیح الجامع 7513، واتا (نوێژ بۆكه‌سێك نییه‌كه‌سوره‌تى فاتیحه‌ى تێدا نه‌خوێنێت وه‌هه‌یانه‌ده‌فه‌رموێت نایخوێنێت وته‌نها گوێ ده‌گرێت وئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌بۆئه‌ونوێژانه‌یه‌كه‌به‌ده‌نگى نزم ده‌خوێندرێت یاخود كه‌خۆ به‌ته‌نها ده‌یكه‌یت ده‌بێت فاتیحه‌بخوێنێت به‌ڵگه‌شیان ئه‌مانه‌یه‌:
-خوا گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت (وإذا قرئ القران فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون) واتا (كه‌قورئان خوێندرا ئێوه‌گوێ بگرن وبێ ده‌نگ بن به‌ڵكو خواى گه‌وره‌رِه‌حمتان پێ بكات)
ده‌فه‌رمون ئه‌مه‌له‌ناو نوێژو ده‌ره‌وه‌ى نوێژیشدا.
-پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت ( إنما جعل الإمام لیؤتم به.......... وإذا قرأ فانصتوا) صحیح أبی داود (3/ 160،واتا (ئیمام بۆیه‌دانراوه‌تا شوێنى بكه‌ون ...........وه‌ئه‌گه‌ر ئیمام قورئانى خوێند ئێوه‌بێ ده‌نگ به‌).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:( من كان له إمام فقراه‌الإمام له قراءه‌) صحیح الجامع 6487
واتا( هه‌ركه‌سێك ئیمامى هه‌بوو ئه‌وا خوێندنى ئیمام بۆئه‌ویشه‌كه‌ئه‌م به‌ڵگانه‌به‌هێزتره‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٩٤
١٩٩
٤٤٤٧٥٤