سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا زیكره‌كانى پێش نوێژ وپاش نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت گوناهه‌؟؟ تكایه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا زیكره‌كانى پێش نوێژ وپاش نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت گوناهه‌؟؟ تكایه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌.

وەڵام: 

له‌پێش نوێژه‌كاندا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى صه‌حیح نه‌هاتوه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) زیكری خوێندبێت ، به‌لام له‌دواى نوێژه‌كاندا زیكرى خوێندوه‌ به‌لام به‌جه‌ماعه‌ت نه‌ى خوێندوه‌ له‌گه‌ڵ هاوه‌لاندا به‌ڵكو سه‌ره‌تا به‌ته‌نها به‌ ده‌نگى به‌رزده‌یخوێند بۆ فێركردنى خه‌ڵكى به‌لام دواتر ده‌نگى نزم كرده‌وه‌ ابن عباس (خوایان لى رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: (ان رفع الصوت بالذكر حین ینصرف الناس من المكتوبة‌ كان على عهد النبى (صلى الله علیه وسلم) وكنت (علم اذا انصرفوا بذلك اذا سمعته )رواه الشیخان و ابو عوان وغیرهم وهو مخرج فى صحیح سنن ابى داودواته‌ /ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ به‌زیكر له‌پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا بوه‌(صلى الله علیه‌ وسلم)وه‌كه‌ نوێژیان ته‌واو بكردایه‌ من به‌و زیكرانه‌ ده‌مزانى كه‌بمبیستایه‌.وه‌ئیمامى شافعى (ره‌حمه‌تى خواى لىَ بێت)له‌پاش ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ى ابن عباس ده‌فه‌رمێت: (بۆئیمام و ماموم ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرم كه‌له‌پاش ته‌واو بوونى نوێژ زیكرى خوابكه‌ن، وه‌زیكره‌كه‌ به‌ نهێنى (شاراوه‌ى)(ده‌نگى نزم) بكه‌ن وه‌گه‌ر ئیمام پێ ى خۆش بێت خه‌ڵكى لێوه‌ى فێربن ده‌نگ به‌رزبكاته‌وه‌ تاكه‌زانى خه‌ڵكى لێوه‌ى فێربونه‌ پاشان ده‌نگى نزم ده‌كاته‌وه‌) الام (1/110)
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٧
٢٢٢
٤٤٤٢٣٨