كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا ده‌توانیت دوو نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌یه‌ك مزگه‌وتدا بكرێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌توانیت دوو نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌یه‌ك مزگه‌وتدا بكرێت؟

وەڵام: 

جه‌ماعه‌تى دووه‌م له‌مزگه‌وت كه‌ئیمامى به‌رده‌وامى دیارى كراوی هه‌بێت، زانایان بۆچونیان جیاوازه‌و هه‌یانه‌ رێگه‌ى پى ده‌دات و هه‌یانه‌ رێگه‌ى پى نادات، باشتر وایه‌ نه‌كرێت چونكه‌
كه‌سێك بچێت بۆ مزگه‌وت و فریاى جه‌ماعه‌ت نه‌كه‌وێت پاداشتى ته‌واوى ده‌ست ده‌كه‌وێت ،ئیتر بۆ جه‌ماعه‌تى دووه‌م ده‌كات . ئه‌و فه‌رموده‌ى كه‌پیاوێك دواكه‌وت و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموى(الارجل یتصدق على هذا) واته‌ باپیاوێك خێر به‌م پیاوه‌ بكات كه‌دواكه‌وتوه‌و فریاى جه‌ماعت نه‌كه‌وتوه‌ له‌گه‌ڵیدا جه‌ماعه‌ت بكات.
ئه‌مه‌ نوێژى كه‌سێكه‌ كه‌فه‌رز ده‌كات له‌دواى كه‌سێك كه‌خۆى فه‌رزه‌كه‌ى كردوه‌و دوباره‌كه‌ى به‌سوننه‌ت بۆحسابه‌ نه‌ك كه‌سێك فه‌رزبكات له‌دواى كه‌سێك كه‌فه‌رزبكات
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم)جارێك خۆى له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌دینه‌بوو كه‌ هاته‌وه‌ فریای جه‌ماعه‌ت نه‌كه‌وت، جه‌ماعه‌تى دووه‌مى له‌مزگه‌وت نه‌كرد به‌ڵكو رِۆشته‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانى جه‌ماعه‌تى كرد، جارێكى تر عبدالله ى كورِى مه‌سعود له‌گه‌ڵ عه‌لقه‌مه‌ و ئه‌سوه‌د(خوایان لى رازى بێت)دواكه‌وتن له‌نوێژى جه‌ماعه‌ت كه‌هاتنه‌ مزگه‌وت خه‌ڵكى چونه‌ ده‌ره‌وه‌و جه‌ماعه‌ت ته‌واو ببووعبدالله‌ ى كوری مه‌سعود له‌مزگه‌وت جه‌ماعه‌تى له‌گه‌ڵ نه‌كردن به‌ڵكو بردیانى یه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ جه‌ماعه‌تى له‌گه‌ڵیان كرد.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٠٢
٦٨٥
٤٦٣٤٧٦