سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

نوێژى به‌یانیانم ده‌چێت ئایا چى بكه‌م ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 
نوێژى به‌یانیانم ده‌چێت ئایا چى بكه‌م باشه‌ بۆئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌م نه‌چێت ؟
وەڵام: 
و/ نوێژفه‌وتاندن تاوانێكى یه‌كجارگه‌وره‌یه‌وزانایان بۆچوونیان جیاوازه‌وهه‌ندێكیان ده‌ڵێن كوفرى بچوكه‌وله‌دین پێى ده‌رناچێت وه‌كوئیمامى شافعیى ومالك وابوحه‌نیفه‌ ورِیوایه‌تێكیش له‌ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه‌،وه‌رِیوایه‌تێكى ترى ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه‌ كه‌كافرده‌بێت وله‌دین پێى ده‌رده‌چێت ، وه‌هه‌ریه‌ك له‌م زانایانه‌ به‌ڵگه‌ى خۆیان هه‌یه‌ بۆیه‌ مرۆڤ كه‌ نوێژى بفه‌وتێت یاخود كوفرى بچووكه‌ یاخود كوفرى گه‌وره‌یه‌،بۆنموونه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (العهد الذی بیننا وبینهم الصلاة‌ فمن تركها فقدكفر)صحیح سنن النسائی رقم 463 ، واته‌(ئه‌و عه‌هدوپه‌یمانه‌ى كه‌ له‌نێوان ئێمه‌وكافراندا هه‌یه‌نوێژه‌ بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك وازى لىَ بهێنێت ئه‌وه‌ كوفرى كردووه‌)، وه‌ (عبدالله‌ بن شقیق العقیلی) ده‌فه‌رموێت (كان أصحاب محمد(صلى الله علیه وسلم)لایرون شیئاً من الاعمال تركه كفرغیر الصلاة‌) صحیح الترغیب والترهیب رقم 565.واتا(هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)هیچ شتێك له‌كرده‌وه‌كانیان نابینى وازهێنان لىَى كوفر بێت جگه‌ له‌نوێژ).وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (من فاتته صلاة‌ فكأنما وترأهله وماله) صحیح الترغیب والترهیب رقم 577.واته‌ (هه‌ركه‌سێك نوێژى بفه‌وتێت وه‌كوئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ هه‌مووكه‌س وكاروماڵ وسامانى تیاچووبێت) ..وه‌ئه‌م هه‌رِه‌شانه‌ ئه‌وكه‌سه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌نوێژده‌كات به‌لاَم نوێژى به‌یانى ده‌فه‌وتێت وه‌ده‌فه‌رموێت (پێنج نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ هه‌ركه‌سێك بیكات وهیچیان نه‌فه‌وتێنێت وكه‌مته‌رخه‌مى نه‌كات ئه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ عه‌هدوپه‌یمانى هه‌یه‌ كه‌ بیخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌،به‌لاَم كه‌سێك ئه‌نجامیان نه‌دات هیچ عه‌هدوپه‌یمانێكیان لاى خواى گه‌وره‌ نییه‌،ویستى لىَبێت سزاى ده‌دات و ویستیشى لىَ بێت ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌)صحیح ابی داود رقم 1430.. وه‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ده‌ڵێت نوێژى به‌یانیم ده‌فه‌وتێت چى بكه‌م؟پىَى ده‌ڵێین ئه‌م چه‌ند رِیگه‌یه‌ بگره‌ به‌ر به‌ڵكوخواى گه‌وره‌ یارمه‌تیت بدات بۆئه‌وه‌ى له‌مه‌ودا نه‌هێڵیت بفه‌وتێت:- 1- زیاترشاره‌زابوون له‌دین،چونكه‌ ئه‌گه‌ربزانیت چه‌ندئایه‌ت وفه‌رمووده‌ له‌سه‌رنوێژ هاتووه‌ هه‌رگیز نایفه‌وتێنیت .. 2- ترسان له‌خواى گه‌وره‌وئه‌وسزایانه‌ى كه‌بۆئه‌وكه‌سانه‌ى داناوه‌ كه‌نوێژناكه‌ن یاخوود ده‌یفه‌وتێنن.. 3- زووخه‌وتن.. 4- كه‌مخواردن.. 5- عه‌زیمه‌ت هه‌بوون له‌سه‌رهه‌ستان.. 6-به‌ده‌ست نوێژنوستن وخوێندنى ئه‌زكاره‌كانى نوستن.. 7- باله‌ماڵه‌وه‌ كه‌سێك هه‌ڵى بسێنێت.. 8-نانه‌وه‌ى موبایله‌كه‌ت.. 9- یاخود هاورِێكانت كاتى نوێژ جه‌ره‌ست بۆبكه‌ن تابه‌خه‌به‌ردێیت .. والله اعلم به‌رِێز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ..ژ.م.07701207979

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٨
٢٢٣
٤٤٤٧٧٨