كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

بوونى وێنه‌ى صه‌ڵیب له‌سه‌ر فه‌رشى مزگه‌وت

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر له‌ مزگه‌وتێك فه‌رشه‌كه‌ى وێنه‌ى صه‌لیبى له‌سه‌ر بێت نوێز تێدا جائیزه‌ ؟

وەڵام: 

و/ پێم سه‌یره‌ چۆن فه‌رشى مزگه‌وت وێنه‌ى صه‌لیبى له‌سه‌ره‌ولێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ یاخود دانه‌پۆشراوه‌!ئه‌ى كارى ئیمام وخه‌تیب ونوێژَخوێنانى ئه‌ومزگه‌وته‌ چییه‌؟به‌لاَم ئه‌گه‌رنه‌زانراو نوێژى له‌سه‌ركرا ئه‌وا دروسته‌ چونكه‌ ئه‌وشوێنانه‌ى كه‌ نوێژكردنى تێدا دروست نییه‌ ته‌نها حه‌مام وسه‌رئاووگۆرِستان وپه‌چه‌ى حوشتره‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت (الارض كلها مسجد إلا المقبره‌ والحمام)صحیح سنن ابی داود/492..واته‌(سه‌رزه‌وى هه‌مووى مزگه‌وته‌ ته‌نها سه‌رئاووحه‌مام نه‌بێت ، وه‌پرسیارى لىَ كرا ئایا له‌په‌چه‌ى مه‌رِدا نوێژبكه‌ین؟فه‌رمووى به‌ڵىَ .به‌لاَم پرسیارى لىَ كراسه‌باره‌ت به‌نوێژكردن له‌په‌چه‌ى حوشتر،فه‌رمووى نوێژى لىَ مه‌كه‌ن،(اصلی فی مرابض الغنم؟قال نعم ،قال أاُصلی مبارك الابل؟ قال لا)..رواه احمدوالترمزى وابن ماجه وصححه الالبانی فی أرواءالعلیل 1/152..وه‌ده‌فه‌رموێت (وجعلت لی الارض مسجداً وطهوراَ ،فأینما رجل من اُمتی ادركته الصلاة‌ فلیصل)صحیح الجامع الصغیر 1056..واته‌(هه‌مووسه‌رزه‌وى بۆمن كراوه‌به‌مزگه‌وت وخاوێنه‌،بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ئومه‌ته‌كه‌م كاتى نوێژ هات له‌هه‌ركوێیه‌ك بوو بانوێژى خۆى بكات.وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)له‌كه‌عبه‌ى پیرۆز نوێژى كردووه‌له‌كاتێكدا سى َسه‌دوشه‌ست بتى تێدابووه‌وله‌لایه‌ن موشریكه‌كانه‌وه‌ په‌رستراوه‌...والله اعلم
به‌رِێز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٨٣
٥٦٦
٤٦٣٣٥٧