كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا له‌ناو سه‌یاره‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ خه‌وت لێبكه‌وێ ده‌ست نویژت ده‌شكىَ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا له‌ناو سه‌یاره‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ خه‌وت لێبكه‌وێ ده‌ست نویژت ده‌شكىَ؟

وەڵام: 

و/ سه‌باره‌ت به‌خه‌ولێكه‌وتن به‌دانیشتنه‌وه‌ زاناكان بۆچوونیان جیاوازه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێت وه‌كوشێخى ئه‌لبانى وابن حزم والظاهرى وعبیدالقاسم بن سلام كه‌ ابن عبدالبرچیرۆكێكى خۆشى لىَ ده‌گێرِنه‌وه‌له‌شه‌رحى الموطأ(1،117،2)كه‌ده‌فه‌رموێت : پێشترفتوام ده‌دا به‌وه‌ى كه‌ به‌دانیشتنه‌وه‌ ئه‌وه‌ى خه‌وى لىَ بكه‌وێت ده‌ستنوێژى ناشكێت تارِۆژى هه‌ینییه‌ك پیاوێك له‌ته‌نیشتم دانیشتبوو خه‌وى لىَ كه‌وت ،گوێم لىَ بوو ده‌ستنوێژى شكا،پێم ووت ده‌ستنوێژبگره‌وه‌چونكه‌ ده‌ست نوێژت شكا،سوێندى خوارد كه‌ نه‌شكاوه‌،جه‌ختم له‌سه‌ركرده‌وه‌به‌لاَم سودى نه‌بوو،به‌ڵكوزیاترنكۆڵى لىَ كردوووتى به‌ڵكوخۆت بوویته‌وخۆت ده‌ستنوێژت شكاوه‌،بۆیه‌له‌ورِۆژه‌وه‌ فتوا ده‌ده‌م كه‌به‌دانیشتنه‌وه‌ خه‌وت لىَ بكه‌وێت ده‌ستنوێژت شكاوه‌،تمام المنه‌ لاپه‌رِه‌ 101..به‌لاَم زۆربه‌ى زانایان بۆچوونیان وایه‌ كه‌خه‌ولىَ كه‌وتن به‌دانیشتنه‌وه‌ ده‌ست نوێژ ناشكێنێت ،كه‌ئه‌مه‌ش بۆچوونى ئیمامى ئه‌حمه‌د وعبدالله‌ى كورِى مباره‌ك والثوری یه‌..به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)كه‌ چاوه‌رِوانىنوێژى عیشایان ده‌كردله‌مزگه‌وت خه‌ویان لىَ ده‌كه‌وت به‌دانیشتنه‌وه‌ پاشان هه‌ڵده‌سان ونوێژیان ده‌كرد وده‌ست نوێژیان نه‌ده‌گرته‌وه‌ (كان اصحاب رسول الله (صلى الله علیه وسلم)ینامون ثم یقومون فیصلون ولایتوضؤون)..صحیح سنن الترمزى رقم 78.وه‌ئیمامى شافعى ده‌فه‌رموێت : هه‌ركه‌سێك به‌دانیشتنه‌وه‌ خه‌وى لىَ كه‌وت وخه‌وى بینى ئه‌وه‌ ده‌ست نوێژه‌كه‌ى شكاوه‌...والله اعلم..
به‌رِێز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ..ژ.م.07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٩١
٥٧٤
٤٦٣٣٦٥